لێدوانی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە هەژماری بانکیی فەرمانبەرانی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکردووە، ئەوان دەتوانن لە ماوەی ”کەمتر لە دوو مانگ” هەژماری فەرمی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکەکانی حکومەتی فیدراڵیی بکەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق، لەم هەفتەیەدا نوێنەرانی بانکی رافیدەین دەچنە هەولێر بەمەبەستی کردنەوەی لقەکانی بانکەکە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە بابەتی تۆمارکردنی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵی رایگەیاندووە، ئەوان لە وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی ”پەلە دەکەن لە کردنەوەی لقەکانی بانکی رەشید و رافیدەین” و دەشڵێن “کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نزیکەی مانگێک بۆ دوو مانگی پێدەچێت”.

لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەن، لەو ژمارەیە 751 هەزار 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. مانگانە حکومەت بۆ پێدانی مووچەیان، زیاتر لە 900 ملیار دیناری پێویستە.

رۆژی 26ـی شووبات لە کۆبوونەوەی وەزارەتی دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەم مانگەش (شووبات) مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی لیستی مووچە رەوانە بکات و سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی داهاتوو ووتی، “بۆ مانگەکانی داهاتوو مەرجی ئەوەمان داناوە کە ناوی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکەکانی عێراق تۆماربکرێن و جێگیربێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا