ترەمپ: دەبینە براوەی هەڵبژاردنەکان

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی بەشداریکردنی لە یەکەم کۆبوونەوەی دوای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دەبێتە براوە و زۆرینەی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی جۆرجیا و لەبەردەم سەدان جەماوەردا رایگەیاند، لە فلۆریدا و زۆربەی شوێنەکان بردمانەوە، بۆیە ئێمە لەم هەڵبژاردنەدا دەبینە براوە.

وتیشی: تاکە شتێک بتوانم بیکەم ئەوەیە چاوەڕێی ژمارەکان بم، دەیانەوێت بڕوامان پێبهێنن کە دۆڕاوین، ئێمە نادۆڕێین و دیموکراتەکان دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پیرانیشدا ساختەکاری بکەن.

لەگەڵ ئەوەی چەندین جار ترەمپ هێرشی کردە سەر سیستمی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، بەڵام هەتا ئێستا تیمە یاساییەکەی هیچ بەڵگەیەکیان دەستنەکەوتووە بوونی ساختەکاری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا بسەلمێنێت.

رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو کە تێیدا جۆ بایدن زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بڕیارە مانگی داهاتوو بە فەرمی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکادا دەستبەکار بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا