پۆلیسی هەڵەبجە سانای مام یوسف دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، لەسەر سكاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە، هێزێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە شاری سلێمانی سانای مام یوسف_ی دەستگیركردووە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.

لە روونكردنەوەیەكدا مقدم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند: لەسەر سكاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پارێزگای هەڵەبجە بە تۆمەتی سوكایەتی بە شەهیدان و دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە رۆژی دووشەمە 21_3_2022 مەفرەزەی بنكەی پولیسی فریاكەوتنی هەڵەبجە لە شاری سلێمانی بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای سلێمانی و دەزگا ئەمنیەكانی تر تۆمەتبار سانا یوسف ئەحمەد بەپێی مادەی دووی خراپ بەكارهینانی ئامێری پەیوەندیكردن دەستگیركرد.

ئەوەشهاتووە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە تابەروای30_3_2022 بەندكرا، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی لە بنكەی پولیسی شەهید سەركار بۆڕێكخراوە.

بڵاوبوونەوەی دەنگی كچە مۆدێلێكی كورد بەناوی سانای مام یوسف، كە پشتیوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لەلایەن سەدام حسێنەوە دەكات، نیگەرانیی هەڵەبجەییەكانی لێكەوتەوە، بەوهۆیەشەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجەوە سكاڵای لەسەر تۆماركرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا