پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە شاندێكی پەرلەمانی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی گاری كێنت.
لە دیدارێكدا گفتوگۆی هەمەلایەنە كرا لەسەر پرسە سیاسی، ئەمنی، ئابوورییەكان، كاری پەرلەمان و رۆڵی لە پێشخستنی كۆمەڵگا، چاودێریكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن، دەركردنی یاسا و رێكخستنی ژیانی خەڵك، هەروەها تەئكید لە هەماهەنگی زیاتر و راوێژ لە نێوان هەرێم و بەریتانیا كرایەوە بۆ پێشخستنی كاری پەرلەمانی.
بافڵ تاڵەبانی گرنگی بوونی دەستووری لە هەرێم روونكردەوە بۆ شاندی میوان و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد دەمانەوێت لە رێگای دەستوورەوە بنەماكانی دەوڵەتداری و دیاریكردنی تایبەتمەندییەكانی دەسەڵاتەكان رێكبخەینەوە و لە روویی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتییەوە ژیانی خەڵك باشتر كۆبكەینەوە و هەمووان لە چوارچێوەی دەستوورێكی گەلپەسەند ماف و ئەركەكانیان یەكسان بكرێت.
هاوسەرۆك روونیشیكردەوە یەكێتی دەیەوێت دەستوورێك لە هەرێم بنیادبنرێت كە كۆدەنگی نیشتمانی و رای هەموو لایەنەكان و خەڵكی لەسەر بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و پێشخستنی ئەزموونی هەرێم دابڕێژرێت و هەمووان لەسایەیدا وەك یەك بن و مافی هاووڵاتیبوون بەرجەستە بكات و لەگەڵ دەستووری عێراقیشدا یەكبگرێتەوە و بتوانرێت خزمەتی زیاتری كۆمەڵگەی پێبكرێت.