ئەمڕۆ وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە ڕۆژی شەممەش دانیشتنی خولی پایزەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.

سکرتێری گشتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “پێویستە ئامادەکاری پێویست بۆ کۆبوونەوەکان بکرێت و گەر لەڕووی تەندروستیشەوە پێویستیی کرد لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوەکان بەڕێوەبچن.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارە رۆژی شەممە دانیشتنەکانی خولی پایزەی پەرلەمانی عێراق بە پابەندبوونی ڕێکارە تەندروستییەکان دەستپێبکاتەوە.”

لەماوەی ڕابردوودا، پەرلەمانی عێراق لەدوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دانیشتنەکانی ڕاگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا