سامان بەرزنجی: ڤاکسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران دەکرێتە ناچاری

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە رۆژی دووشەممە لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و رێکاری نوێ دەربکات، وەزیری تەندروستیش دەڵێت: ڤاکسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران دەکرێتە ناچاری.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەران و ئەو کەسانەی لە شوێنە داخراوەکاندا کاردەکەن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن”.

وتیشی: داوا لە هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین ئەوانەی لە سەروو 18 ساڵییەوەن، پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین.

لەبارەی داخستنی قوتابخانەکان لە ئەگەری زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا، سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەکرد، “دەرگای قوتابخانەکان داناخرێن و بەدیلی دیکە هەیە لەبری داخستن و لە هەموو جیهانیشدا بەمشێوەیەیە و لەجیاتی داخستن رێکاری دیکە دەگیرێتەبەر”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵی خوێندنی رابردوو، بەهۆی نەبوونی ڤاکسینی کۆرۆنا و زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسە، چەندین جار دەرگای خوێندنگا و قوتابخانەکان داخران و پەنابرایەبەر خوێندنی ئۆنڵاین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا