کۆنسوڵخانەی ئێران مەرجەکانی گەشتکردنی بۆ وڵاتەکەی ئاشکرا کرد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، لە بە یاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چەند مەرجێکی تایبەتی سەبارەت بە گەشتکردن بۆ وڵاتەکەی هەیە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پێویستە گەشتیاران پابەندی ڕێنماییەکان بن کە لە پرۆتۆکۆڵی تەندروستی ئێران بۆیان دیاریکراوە، لە پێناو بەرژەوەندی تەندروستی گشتیدا، هەروەها یەکێک لە مەرجەکان بریتیە لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا ئەو کەسەی بیەوێت گەشت بکات بۆ وڵاتی ئێران پێویستە کارتی کوتانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێ بێت.

ڕوونیشی کردەوە پێویستە پێویستە، ماوەی 15 ڕۆژ بەسەر وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەدا تێپەڕبووبێت کاتێک گەشت دەکەن، هەروەها گەشتیار پشکنینی PCR ی ئەنجامدابێت کە نابێت ماوەی زیاتر لە ٩٦ کاتژمێر بەسەریا تێپەڕی کردبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا، ئێڕان و عێراق ڕێکەوتن لەسەر هەڵگرتنی ڤیزای نێوانیان بۆ ئەوەی گەشتیاران بتوانن بە ئاسانی هاتووچۆ بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا