کەشناسی ھەرێم: ھەفتەی داھاتوو گەرمیان گەرمترین ناوچەی ھەرێمی کوردستان دەبێت

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ھەرێم پیشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما دەکات و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات گەرمیان گەرمترین ناوچەی ھەرێمی کوردستان دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمای ساڵانە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما تا کۆتایی ھەفتەی داھاتوو بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار بکەن، بەڵام لە نێوان ھەردوو ڕۆژێکدا نزمبوونەوەیەکی کەم ڕوو دەدات.

به‌گوێه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، کەشناسی ھەرێم پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک 42 تا 45 پلەی سیلیزی بێت و لە کەرکووک و ھەڵەبجەش 44 تاوەکو 46 پلە و لە ناوچەکانی گەرمیان و خانەقینیش پلەی گەرما بگاتە 50 پلەی سیلیزی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا