پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بەو كارمەندەی هاتوچۆی گەرمیان دەكات كە بەهۆی لێپێچینەوە لە سەرپێچیكارێك روبەروی دادگا دەكرێتەوە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، كارمەندێكی هاتوچۆی گەرمیان لێپێچینەوە لە سەرپێچیكارێك دەكات و دواتر رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیوەندی بە كارمەندەكەی هاتوچۆ دەكات و پشتیوانی خۆی بۆ دوپاتدەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە لەوەی داكۆكیكاری سەرسەخت دەبێت بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی ئەو كارمەندە و هەر كارمەندێك لە كاتی راپەڕاندنی ئەركەكانی رووبەڕووی كێشە ببێتەوە، ئەوەش لەپێناو زامنكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هەمووان.
لەچەند رۆژی رابردوودا، كارمەندێكی هاتوچۆی گەرمیان بەناوی (ئەحمەد عادل) لەكاتی ئەركدا و لێپێچینەوە لە هاوڵاتیەك كە سەرپێچی هاتوچۆی ئەنجامدابوو، رووبەڕووی هەڕشە بوویەوە و كەیسەكەی دەباتە بەردەم داداگا، دواتر تۆمەتبار سكاڵای یاسایی لەسەر كارمەندەكەی هاتوچۆ تۆمار دەكات بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەكاتی راپەڕاندنی ئەركدا، بەو تۆمەتەش كارمەندەكەی هاتوچۆ لەلایەن دادگاوە داوادەكرێت و دواتر بە كەفالەت ئازاد دەكرێت.