بەرهەم هێنانی كارەبا زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەرهەم هێنان لەوێستگەی كارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان گەشتە85 میگاوات و بڕیار وایە تاكۆتایی مانگی حوزەیران بە چەند قۆناغێك بگاتە 165 میگاوات.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە 12-5-2021 یە كەم جار ولەلایەن كۆمپانیایەكەوە لەوێستگەی بەرهەم هێنانی گەرمیان دەست كرابەبەرهەم هێنانی كارەبا لەماوەیەكی كەمدا بەرهەم هێنان گەیشتە 85 مێگاوات و رۆژانەش لەلایەن كۆمپانیاكەوە بڕی بەرهەمهێنان زیاتر دەكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبای هەرێم، بڕیار تا كۆتایی مانگی حوزەیران بە چەند قۆناغێك بگاتە 165 مێگاوات و بخرێتە سەر تۆڕی نیشتمانی كارەبا لە هەرێمی کوردستان و سودێکی باشی هەبێت بۆ کوردستان و گەرمیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا