پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خۆپیشاندانی دانیشتوانی گەرمیان بۆ تەواوكردنی رێگەی كەلار _ سلێمانی دەستیپێكرد و لە ئێستادا رێگای سەرەكی كەلار _ سلێمانی داخراوە.
لەگەڵ ئەوەی كاركردن لە بەشێكی پڕۆژەكە بەردەوامە، ئەمڕۆ 3-2-2022 دانیشتوانی گەرمیان بۆ تەواوكردنی رێگەی كەلار _ سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و رێگەكەیان داخست، هاوكات داوایان لە پەرلەمانی كوردستان كرد هەڵوێستی جددی وەربگرێت و لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی پەیوەندیدار بكات بۆ ئەو بابەتە.
پڕۆژەكە 136 ملیار دیناری پێویستە و تا ئێستا بودجەی تەواوی بۆ تەرخان نەكراوە، كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكەش دەڵێت، گەر بودجەی پێویستمان بۆ تەرخانبكرێت لە ماوەی ساڵێكدا رێگەكە تەواو دەكەین.
ئەمەش لە كاتێكدایە لە ساڵی 2013 ەوە پڕۆژەی دوو سایدكردنی رێگەی كەلار _ سلێمانی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە 63 كم پێكدێت و بەسەر سێ زۆندا دابەشكراوە، تا ئێستا قۆناغێكی پڕۆژەكە بە دووری 23 كم تەواو بووە، پڕۆژەی رێگای كەلار _ سلێمانی دوو تونێل و 33 پرد لەخۆ دەگرێت كە هەندێك لە پردەكان درێژییەكەی كیلۆمەترێكە.