گەرمیان و سەید سادق هۆشداری بەحكومەت دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چالاكوانان و چین وتوێژە جیاوازەكانی گەرمیان هۆشداری دەدەنە حكومەت و لایەنە پەیوەندی دارەكان و رایدەگەیەنن ئەگەر كێشەی كارەباو تەواوی خزمەتگوزارییەكان لەناوچەی گەرمیان چارەسەرنەكرێت هەمو ڕێكارێكی مەدەنی دەگرنەبەرو دەڕژێنە سەرشەقام و ناڕەزایەتی توند دەردەبڕن.

شاهۆ عەبدوڵا، چالاكوانی مەدەنی لەسنوری گەرمیان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەرچەندە وێستگەی نوێی كارەبا لەسنوری گەرمیان دروستكراوەولەگەڵ ئەوەشدا رۆژانە بەهەزاران بەرمیل نەوت لەناوچەی گەرمیان بەرهەم دەهێنرێت بەڵام هیچ حسابێك بۆ ناوچەی گەرمیان نەكراوە و تائێساش گەرمیان بەدەست كەمی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و بێ كارەباییەوە دەناڵێنێت.
وتیشی، ئەگەر دوای هۆشدارییەكەی خەڵكی گەرمیان بۆ حكومەت كێشەكان چارەسەرنەكرێن وپێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاد نەكات لەگەڵ تەواوی دانیشتوانی سنوری گەرمیان ناڕەزایەتی گەورە دەردەبڕن تەواوی ڕێکارە مەدەنییەكان دەگرنە بەرو دێنە سەرشەقام.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناوچەی گەرمیان سروشت و جوگۆافیایەكی جیاوی هەیەو دەبێت حكومەت بەشێوەیەكی تایبەت مامەڵەی لەگەڵدا بكات.

هاوكات، وەزارەتی كارەبا لەرونكردنەوەیەكدا دەربارەی كارەبای گەرمیان رایگەیاندووە، هاوبەشانی كارەبا ئاگاداردەكەینەوە كە لەهەرێمی كوردستان هەرهاوبەشێك پێوەری زیرەكی بۆبەسترابێت بڕەكەی دیاری كراوە لەسەر (40)ئەمپێر هەرهاوبەشێك لەوبڕە زیاتر بەكاربهێنێت پێوەرەكەی دەكوژێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە قەزای سەید سادقەوە بەپۆڵەتیك پرێس دراون، دژی نەبونی كارەبا و كەمی خزمەتگوزارییەكان بڕیارە سبەینێ یەك شەممە 4ی تەمموز، دانیشتوانی قەزای سەید سادق خۆپیشاندانى فراوان ئەنجام دەدەن و رێگەی سەرەكی هاتوچۆ لەناو قەزای سەید ساق دادەخەن و هۆشداریش دەدەنە حكومەت و لایەنە پەیوەندییدارەكان بۆچارەسەركردنی كێشەی قەزاكەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا