پۆڵەتیك پرێس
ژمارەیەك لە زیندانیانی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان ئاگریان لەبەشێكی زیندانییەكە بەردا و پۆلیسیش لەڕووداوەكە دەكۆڵێتەوە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ژمارەیەك لە زیندانییەكانی گرتن و گواستەوەی گەرمیان ئاگریان لەزیندانییەكە بەرداەوە و هەندێك لە كەل و پەلەكانیان سوتاندووە بەڵام هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە و هیچ زیانێكی گیانیشی لێ نەكەوتووەتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی: لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە دەستی پێكردووە و ئاگرەكەش كۆنتڕۆڵكراوە.