پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک بەجێگیری مایەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە 83 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات یەک بەرمیل؛ نەوتی خاوی ئەمریکی بە 77 دۆلار و 63 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو کۆمەڵەی ئۆپێک پڵەس کۆبووەوە و بڕیاری دا پابەند بێت بە ئاستی ئێستای بەرهەمهێنانی نەوت کە لە مانگی رابردووەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.