پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە کە لە عێراق میوانداری دەکرێت وتی: سەرباری هەموو ناکۆکییەکان، بەڵام لە دانوستانەکانمان بەردەوام دەبین.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ئێران و سعودیە کە لە عێراق بەڕێوەدەچێت، لەناو خشتەی کارەکانماندایە”.
جەختی لەوەشکردەوە، “سەرباری هەموو ئەو خاڵە ناکۆکییانەی لەنێوانماندایە، هەوڵمانداوە جیاوازییەکان بخەینەلاوە و بەردەوامی بە دانوستانەکان بدەین”.
ڕۆژانی ڕابردوو ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، “بەمنزیکانە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە لە عێراق بەڕێوەدەچێت”.