كۆمسیۆن لە حەوت تانە دەكۆڵێتەوە یەكێكیان هی وێستگەیەكی هەولێرە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راگەیەندراوێكی لەبارەی تانەكانی دەنگدان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 174 تانەی لە پرۆسەی دەنگدان رەتكردووەتەوە و حەوت تانەشی پەسندكردووە كە یەكێكیان لە سنووری پارێزگای هەولێرە.

بەپێی راگەیەندراوی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەو تانانەی پەسندكراون سیانیان لە نەینەوا، دووان لە بەغدا، تانەیەك لە بەسرە و تانەیەكیش لە هەولێر بوون.

كۆمیسیۆن ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەو شوێنانەی تانەكان پەسندكراون، ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت و نوێنەری كاندیدەكان لە پرۆسەی ژماردنەوە و جیاكردنەوەی دەنگەكان لەو وێستگانەی تانەكانیان پەسندكراون، ئامادە دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا