پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە لایەنەکان دەکا، ئەگەر ناڕەزاییان هەیە بەرامبەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تەنها ڕێکاری یاسایی بگرنە بەر.
مهكتهبى سیاسى پارتى ڕاگەیندراوێکی سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاو کردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەدا پارتی پێشوازی لەڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی 10ى 10ى 2021 دەکات.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکرات پهیامێكى ئاراستهى لایهنهكان لە پەیەمەکدا دەڵێت “داوا لەھەموو لایەنەکان دەکەین ئەوانەی تێبینیان ھەیە لەسەر ئەنجامەکان، تەنها ڕێکاری یاساییو شێوازی گونجاو بگرنەبەر بۆ سەلماندنی سکاڵاکانیان دور لەزمانی ھەڕەشەو پشێوی نانەوە کە مەترسیەو ھەڕەشە لەئارامی وڵات دەکات”.
لە ڕاگەیندراوەکەدا ڕوونیشی کردۆتەوە، بەپێی یاسای کۆمسیۆن دوای ئاشکرا کردنی ئەنجامەکان، هەموو لایەنە سیاسیەکان مافی سکاڵاتۆمار کردن و تانەدانیان لە ئەنجامەکان هەیە.
ههروەها داواش لە لایەنەکان دەکات و دەڵێت “داوایان لێدەکەین دان بەخۆیان دابگرنو بەرژەوەندی گەل بخەنە سەروی ھەموو ئیعتیبارێکەوە، ئەگەر ھەندێک تێبینی تەکنیکیش لەسەر پڕۆسەی بەڕێوەچونی ھەڵبژاردنەکان ھەبوبێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی ھەڵبژاردنەکە پڕۆسەیەکی ئازادو پاک بوو”.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئێوارەی دوێنێ، چەندین لایەن و کیان تانەیان لە ئەنجامەکانداو ناڕازی بوون، بەهۆی ئەوەی پێیان وایە دەستکاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کراوە.