پوتين داوا دەكات دەست بەهەڵمەتی كوتان دژی كۆرۆنا بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ڕوسیا داوای لە دەسەڵاتدارانی تەندروستی كرد هەڵمەتێكی كوتانی بەرفراوان لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕوسیا دەست پێ بكەن.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا لە كۆنفرانسێكی ڤیدیۆییدا بۆ جێگری سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی بۆ كاروباری تەندروستی داوایكردووە كارەكان رێكبخەنەوە بۆ ئەوەی لە كۆتایی هەفتەی داهاتووەوە دەست بە كوتانێكی بەرفراوان بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرەتادا كوتانەكە بۆ گروپە مەترسییەكانی وەك پزیشك و مامۆستایان دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، روسیا چوارەم وڵاتە لە دوای ئەمریكا، هیندستان و بەرازیل كە زۆرترین رێژەی توشبوون و گیانلەدەستدانی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە.

هاوكات روسیا خۆشی یەكێكە لەو وڵاتانەی كار بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكاتن بەڵام هێشتا رێكخراوی تەندروستی جیهانی دانی بە ڤاكسینەكەیاندا نەناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا