بەپەلە.. یەکێتی نزیکە لە بەدەستهێنانی دوو کورسی دیکە

پۆڵەتیک پرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پۆڵەتیک پرێس لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نزیکە لەوەی دوو کورسی دیکە بەدەستبهێنێت.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس کە داوایکرد ناوەکەی بڵاونەکرێتەوە ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ژماردنەوەی دەستیی بۆ دەنگی چەندین وێستگەی دەنگدان لە هەولێر، سلێمانی، موسڵ و دهۆک دەکرێت.

لەبارەی ئەو وێستگانەی هەژمارکردنەوەی دەستییان تیادا دەکرێت سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس ئاشکرایکرد، لە هەولێر (527) وێستگە، لە سلێمانی (517) وێستگە، لە نەینەوا (702) وێستگە و لە دهۆک (307) وێستگەن.

هەر بەوتەی سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس یەکێتی نزیکە لەوەی دوو کورسی دیکە لە ئەنجامی هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، کە یەکێک لە کورسییەکان لە هەولێر دەبێت و ئەوەی دیکەیان لە پارێزگای نەینەوا دەبێت.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی لەبەردەست پۆڵەتیک پرێسدایە، تا ئێستا ئەنجامی (885) وێستگەی پارێزگای نەینەوا نەگەڕاوەتەوە بۆ ناوەندی کۆمسیۆن کە بەغدایە، هاوکات ئەنجامی (269) وێستگەی هەولێریش نەگەڕاوەتەوە بەغدا، بەگەڕانەوەی ئەنجامی ئەو وێستگانە و هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست، گۆڕانکاریی لە کورسییەکانی یەکێتیدا ڕوودەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا