سەدر پەیامێكی دەنگی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر هێرش دەكاتە سەر هەندێك لە گرووپە چەكدارەكان و سەردانی گڵكۆی باوكیشی قەدەغەكرد.

بەگوێرەی تۆمارێكی دەنگی كە ئەمشەو بڵاویكردەوە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر هێرشدەكاتە سەر هەندێك لە گرووپە چەكدارەكان و بە لادەر ناویان دەبات.

لە پەیامە دەنگییەكەیدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، من پێشەوا مەهدی نیم و خۆم و دڵسۆزان بێبەری دەكەم لە كاری لادەرانە و ئەوانەی بانگەشەی نزیكییان لە منەوە دەكەن.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، سەدر رێوڕەسمەكانی یادكردنەوەی شەهیدكردنی باوكی و سەردانیكردنی گڵكۆكەی هەڵوەشاندەوە و ئاماژە بە داخستنی دەرگای گڵكۆكەی باوكی بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا