عادل عەبدولمەهدی: یەکێتی ئەو سیاسەتە دەکات کە وڵات پێویستی پێیەتی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە د. عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق.

لەدیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و دۆخی ئەمڕۆی عێراق تاوتوێكرا و جەخت لە هەماهەنگی و زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانیی بۆ هەر هەنگاوێك دووپاتكردەوە كە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێككەوتن و سازان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخە نەخوازراوە و وتی، وڵات پێویستی بە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و رێككەوتنی نیشتمانییە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە باڵاكان. ئەركی هەموومانە كار بۆ داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر بكەین و خزمەتی زیاتری هاوڵاتییانمان بكەین.

‎لەبەرامبەردا د. عادل عەبدولمەهدی ستایشی هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سیاسەتی دروستی یەكێتی كرد و وتی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژە بە سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك مام جەلال دەدات و ئەمەش ئەو سیاسەتە دروستەیە كە وڵات پێویستییەتی و ئەنجامی دڵخۆشكەری دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا