کەشناسی: خۆڵ بارین دەستپێدەکات و مەودای بینین کەم دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی یەکەم، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانى شەودا خۆڵ بارین دەستپێدەکات بەتایبەت لە باشور و ناوەڕاستى هەرێم و تا سبەى بەیانى بەردەوام دەبێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی دووشەممە16ی تشرینی یەکەم، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت، لە گەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانى باکورى هەرێم، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ چوار بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 31پلەى سیلیزى

سلێمانی :30 پلەى سیلیزى

دهۆک : 30پلەى سیلیزى

کەرکوک : 34پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 30پلەى سیلیزى

زاخۆ : 31پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 20پلەى سیلیزى

سۆران : 28پلەى سیلیزى

گەرمیان : 35پلەى سیلیزى

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا