وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەو داهاتی مانگی ئایار بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری كۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ئایاری رابردووی بڵاوكردەوە و دەڵێت، داهاتی نەوتی مانگی رابردوو زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژی دووشەممە، 26-06-2023، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری كۆتایی بڕ و داهاتی نەوتی خاوی هەناردەكراوی مانگی رابردووی رایگەیاند.

بەپێی ئاماری كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق (سۆمۆ)، بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی ئایاری رابردوودا گەیشتووەتە 102 ملیۆن و 463 هەزار و 387 بەرمیل نەوت، داهاتی ئەو نەوتەش گەیشتووەتە حەوت ملیار و 324 ملیۆن دۆلار.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، تێكڕای نەوتی خاوی هەناردەكراو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتە 102 ملیۆن و 206 هەزار و 413 بەرمیل، هەروەها 256 هەزار و 974 بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن كراوە، هەر بەرمیلێكی ئەو نەوتەش لە رێگەی 39 كۆمپانیای جیهانییەوەبە (71,485) دۆلار فرۆشراوە.

داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە مانگی نیساندا حەوت ملیار و 699 ملیۆن و 272 هەزار دینار بوو، كە 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیلی هەناردەكرد، بەڵام بەرمیلێك نەوتی بە 78.058 دۆلار فرۆشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا