بكوژی هاوڵاتییەكەی سلێمانی رادەستی هەرێم كرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی هاوڵاتییەكی لەشاری سلێمانی بەچەكوش كوشت گەڕێندراوەتەوە هەرێم و لەبەردەم دادگاکانی کوردستان دادگایی دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ هەواڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبار ( س،ح،ح،ت ) لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بڵاوکرایەوە، کەهەستابو بە کوشتنی هەوڵاتی عوسمان حەمەسەعید لەگەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی، ئەمڕۆ 13ی حوزەیران تۆمەتبارەكە گەڕێنرایەوە بەردەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دادگاییکردنی.

ئێوارەی رۆژی 10 ی ئەم مانگە هاوڵاتییەک بەناوی عوسمان حەمەسەعید لەگەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی لەلایەن کرێکارێکی عەرەبەوە کوژرا، ئەو كەسەی هەستا بەئەنجامدانی تاوانەكە وەك كرێكار کاری بۆ خاوەنی ماڵەکە کردبو.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق تۆمەتباركە لەپارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمێلە دزراوەکەدا گیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا