وادەی گەیشتنی پارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچە ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ لیستی مووچەی فەرمانبەران ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات، دابەشکردنی مووچەش کۆتایی ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لیستی مووچەی فەرمانبەران ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن و دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ.

ڕوونیکردەوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لەدوای گەیشتنی پارەکە لە بەغداوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بەهەمان لیستی مانگی پێشوو دەستپێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا