ئاسایشی سلێمانی سكاڵا لەسەر پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ‌ تۆماردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: لەبەرامبەر چەندین جار دووبارە بوونەوەی تۆمەت بەخشینەوە و دانانی سنورێك بۆ ئەو جۆرە كەسانەی تۆمەت دەبەخشنەوە، وەك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕێكار و سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەین دژ بە هەریەك لە : ( محەمەد ئیسماعیل عومەر ) كە لەژێرناوی كاری پەرلەمانیدا هەستاوە بە بەخشینەوەی تۆمەتی ناڕەوا بۆ هێزەكانی ئاسایش و كاروان محەمەد پەیامنێری كەناڵی NRT كە لە سۆشیال میدیادا بە ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ تیرۆریستان راگەیاندووە.

لە روونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: ئاسایشی سلێمانی وەك دەزگایەكی نیشتیمانی بەرپرسیار پابەند بەیاسا بەركارەكانی هەرێم و پرنسیپەكانی ئازادی و مافەكانی مرۆڤ ، ئەركی دابینكردنی ئاسایش و ئارامی خەڵكی كوردستان و شاری سلێمانی بەتایبەتی بەئەمانەتەوە بەجێدەگەیەنێت و تواناو هێزی هەواڵگری و سەربازیمان خستۆتە خزمەتی خەڵكەوە .

ئەوەشهاتووە، هێزەكانمان هەردەم ماندوونەناسانە لەهەوڵ و هیمەتی بەردەوامدان لەپێناو پارێزگاری لە سەرو ماڵی هاوڵاتیان ، لەو پێناوەشدا درێغیمان نەكردووە و نایكەین لە ڕووبەڕوو بوونەوەی دوژمنانی ئەم گەلە لە تیرۆریستان و یاسا شكێنان و هەڵهاتوان لەدادگا ، كەئەمە ئەركی ئێمەیەو دڵسۆزانە رایدەپەڕێنین.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەوەی جێی داخە كەسانێك لەژێر چەتری هەندێك كۆمپانیاو لایەنی سیاسی یان پیشەی پیرۆزی ڕاگەیاندنكاریدا لێرەو لەوێ پشتیوانی تیرۆریستان و دوژمنانی ئەم گەلە دەكەن ، بە تۆمەتی ناڕەوا هەوڵی لەكەداركردنی هێزەكانمان دەدەن و بوختان و هەواڵی ناڕاست دادەتاشن .

هێما بەوەشكراوە، بۆ هەموولایەكی ڕووندەكەینەوە لە بەرامبەر چەندین جار دووبارە بوونەوەی ئەم تۆمەت بەخشینەوانە و دانانی سنورێك بۆ ئەو جۆرە كەسانە ، وەك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕێكار و سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەین دژ بە هەریەك لە :

( محەمەد ئیسماعیل عومەر ) كە لەژێرناوی كاری پەرلەمانیدا هەستاوە بە بەخشینەوەی تۆمەتی ناڕەوا بۆ هێزەكانی ئاسایش .

كاروان محەمەد پەیامنێری كەناڵی NRT كە لە سۆشیال میدیادا بە ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ تیرۆریستان راگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا