میدیاکانی ئیسرائیل: ئەوانەی بەشداری کۆنگرەکەی ھەولێریان کرد ژیانیان لە مەترسیدایە

پۆڵەتیک پرێس

رۆژنامەیەکی  ئیسرائیل ئاشکرایکرد، ئەو عێراقییانەی کە بەشدارییان لە کۆنگرەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل کرد پەشیمان بونەتەوەو ژیانیان لە مەترسیدایە.

رۆژنامەی تایمز ئف ئیسرائیل ئیسرائیلییەکە لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات، دوای کۆنگرەکە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەسایەتی بەشداربوی نێو کۆنگرەکە دەرچووە.

دەشڵێت، “ویسام حەردان لە قسەکانی نێو کۆنگرەکە بووە ئێستا پاشگەزبوەتەوە و کە ناوبراو داوای دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ جولەکەکانی ناو عێراق کردوە، نەک ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل”.

رۆژی (24)ی مانگی رابردو،کۆنگرەی ئاشتی و گەڕانەوە لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەچو کەتێیدا داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا