وەزارەتی نەوت داهاتی هەناردەكردنی نەوت بۆ مانگی رابردوو دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژی شەممە ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی (ئەیلول) ی رابردوو بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە داهاتی مانگی رابردوو هەشت ملیار و 773 ملیۆن دۆلار بوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی (ئەیلول)ی ئەمساڵ گەیشتوەتە 98 ملیۆن و 765 هەزار و 153 بەرمیل، كۆی گشتی داهاتەكەشی هەشت ملیار و 773 ملیۆن دۆلار بوە.

ئەوەشهاتووە، كۆی ئەو بڕە نەوتەی بۆ مانگی (ئەیلول) لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە كراوە، بڕی 96 ملیۆن و 445 هەزار و 421 بەرمیل بوە، هاوكات ئەو بڕە نەوتەی كە لە نەوتی كەركوكەوە هەناردە كراوە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دو ملیۆن و 169 هەزار و 180 بەرمیل بوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا