بەڤیدیۆ.. مەیمونێک بۆماوەی سێ ڕۆژ سەگێگی بچووک دەڕفێنێت

پۆڵەتیک پرێس

مەیمونێکی ماک سەگێگی بچووکی بەناوی سارۆ ڕفاند، ئەو سەگە تەمەنی تەنها سێ هەفتەیە و لەگەڵ خێزانێکی مالیزی دەژی، دوای ئەوەی مەیمونەکە پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ ڕاگەیاند ڕفاندی بۆ لوتکەی دارەکان بۆماوەی سێ ڕۆژ لەوێ هێشتیەوە.

دوای یەک ڕۆژ سەگە بچووکەکە هەندێک دەنگی دەردەکرد ئاماژەبوو بۆئەوەی ئازاری پێدەگات چونکە لەکاتی دزینەکەیەوە خواردنی نەخواردبوو، چەند جارێک ویستی ڕابکات بەڵام نەیتوانی چونکە بچووک بوو، خێزانەکە هەموو ڕێگایەکیان گرتەبەر بۆئەوەی مەیمونەکە ڕازی بکەن سەگە بچووکەکە بهێنێتە خوارەوە بەڵام شکستیان هێنا.

دواتر خێزانەکە بڕیاریاندا مەیمونەکە بترسێن لەڕێگەی ئەوەی بەردیان دەگرتە لوتکەی دارەکان، بەشێوەیە لە کۆتایدا سەگە بچووکەکەی فڕێدایە خوارەوە، لەکاتەدا ئەو کەسانەی لەوێ بوون کردیانە بەتانییەکەوە و خواردنیان بە سەگەکە دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا