ئاشکراکردنی نهێنی فڕینی داینەسوڕەکان

پۆڵەتیک پرێس

زانایان بە هۆی داینەسۆری تیرۆسوارات، کە سێ مەتر درێژ بووە توانیویانە نهێنی فڕینی داینەسورەکان ئاشکرا بکەن، چۆن توانیویانە بەرگەی کێشی لەشیان بگرن.

داینەسوڕە فڕیوەکان کە بە تیرۆسوارات ناسراون، یەکێک بوون لە ئاژەڵە زەبەلاحەکانی سەردەمی خۆیان لە جیهاندا، هەمیشە زانایانیان سەرقاڵ کردووە بە بیرکردنەوە لەوەی چۆن توانیویانە لە کاتی فڕیندا هاوسەنگی کێشی جەستەو سەر و ملیان ڕابگرن تاوەکو لەم دواییانەدا، لە مەغریب توانیان ئەو نهێنیە بدۆزنەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان خوێندکارانی زانکۆی ئیلینۆی دەڵێن نەمان توانی باوەڕ بەوە بکەین ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوەیە ئەو نهێنیەمان بۆ ئاشکرا دەکات، کۆمەڵێک ئێسکی ئاڵۆز لە بڕبڕەی پشتیدا هەیە کە دەبێتە ڕاگری سەر ومل و جەستەی داینەسۆڕەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا