پۆڵەتیک پرێس
کوڕێکی تەمەن 28 ساڵ پێشانگایەکی هونەریی تایبەت بەخۆی لە ئەبیجانی پایتەختی ئیڤۆریا کردەوە، کە لەڕێگەی دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەی مۆبایلە بەکارهێنراوەکان و ڕەنگکردنیانەوە تابلۆکانی کێشابوو.
پێشانگاکە تا مانگی تەمووز بەردەوام دەبێت، هونەرمەند مۆنۆ کۆفی دوای دەرچوونی لە کۆلیژی هونەرە جوانەکان لە ئەبیجانی، دەستی بە کۆکردنەوەی کیبۆرد و مۆبایلە بەکارهێنراوەکان کرد بۆ دروستکردنی تابلۆکانی، مۆنۆ کۆفی بە ڕەنگکردنی پاشماوەی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکە چەندین تابلۆی ڕەنگاوڕەنگی سەرنجڕاکێشی دروستکرد.