بەڤیدیۆ..دروستکردنی گەورەترین سوشی

پۆڵەتیک پرێس

دووان لە شێفەکانی تیک تۆک ژمارەی پێوانەییان لە کتێبی گینسدا تۆمارکرد، لەڕێگەی دروستکردنی سوشییەک بەدرێژی حەوت پێ و یەک ئینج.

نیک دیگۆڤانی و لین لینگا هاوکاربوون بۆ کۆکردنەوەی 2000 پاوەن برنج، 500 پاوەن ماسی سەلەمون، 500 پاوەن خەیار، هەزاران گەڵای نوری و ملیۆنان تۆوی کونجی، لە پڕۆسەکەدا هەردوو شێفەکە ڕیکۆردێکی دیکەیان شکاند بۆ پارچەکردنی ماسییەک کە کێشەکەی10 پاوەنە لەماوەی یەک خولەک و 29 چرکەدا.

بەوشێوەیەش هەردوو شێفەکە بەدروستکردنی سوشییەک بەدرێژی حەوت پێ و یەک ئینج ژمارەی پێوانەییان لە گینسدا تۆمارکرد و بەخشرا بە پەناگەی بێ ماڵەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا