بەڤیدیۆ.. نامۆترین سەرکێشی لەسەر هەلیکۆپتەر ژمارەی پێوانەی لە گینسدا تۆماردەکات

پۆڵەتیک پرێس

دوو کەسی بواری لەشجوانی لە هۆڵندا سەرکێشییەکی مەترسیداریان لەسەر هەلیکۆپتەر ئەنجامدا بەمەبەستی تۆمارکردنی ژمارەیەک لە کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی.

ستان بروینک ناسراو بە یوتوبەر ستان براونی و ئارجین ئەلبێرسی هاوەڵی لەگەڵ کارمەندێکی تۆمارەکانی گینس لە فڕۆکەخانەی هۆڤینن لە ئەنتۆێرپ لە بەلجیکا بەرەنگاریان کرد و سەرکێشییەکان ئەنجامدا.

ئارجین یەکەمجار ڕۆشت و لە خولەکێکدا 24 کێشانی ئەنجامدا بەمەش ژمارەی پێوانەی پێشووی شکاند کە 23 کێشان بوو لەلایەن ڕۆمان سهرادیان لە ئەرمینا تۆمارکرابوو، دوای ئارجین بروینک سەرکێشییەکی ئەنجامدا و 25 کێشانی کرد بەمەش بوو بە پاڵەوانی نوێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا