جانتای فەروو یەكێكە لەمۆدێلە جوانەكان بۆ وەرزی زستان

پۆڵەتیك پرێس:
جانتای فەروو جوانی تایبەت بەخۆی هەیە بەتایبەت خانمان دەتوانن لەوەرزی زستاندا بەكاریبهێنن، شێوەیەكی زستانەیتریان پێدەبخشێت و شیكتر دەردەكەون.

Thom Browne

دیزاینەرە جیهانییەكان بەردەوام لەپێشبڕكێدان بۆ دروستكردنی جوانترین بەرهەم، دیزاینەران لەم ساڵدا چەندین مۆدێلیان لەجانتای فەروو دروست كردووە، بەڵام هەندێك ناكلاسیكین هەرچەندە خانمان ناتوانن واز لەجانتای دەستی و شان بهێنن، بەڵام ئەم شێوازانەش زیاتر لە ڕووی شێوازەییەكەوە جیاوازی لەدروستكردنیدا كراوە.

Balenciaga

دروستكردنی جانتای فەروو بەشێوازی مۆدێرن، براندە جیهانییەكانیش، ئەمساڵ نوێگەرییان لەمۆدێلەكانیان كردووە جانتای فەروویان دروستكردووە، بەڵام گرانبەهان، كە براندەكان زیاتر مۆدێلێكیان دروستكردووە، كە بە دەستەوە بگریت، ئەمەش بۆ ئەو خانمانەی زۆر حەز بە مۆدە دەكەن و حەز دەكەن باڵایان بەرزتر دەربكەوێت.

Dries Van Noten

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک