لە ئاهەنگێکی لەدایکبووندا لە چین ٢٩ کەس گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە ئەنجامی رووخانی چێشتخانەیەکی دوو نهۆمی لە چین و لەمیانی ئاهەنگێکی لەدایک بووندا ٢٩ کەس گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی کارگێڕی فریاکەوتنی چین رایگەیاند، ٢٨ کەسی دیکەش برینداربوون کە حەوتیان برینەکانیان مەترسیدارە، ئەوەش لەدوای رووخانی لەناکاوی بینا دوو نهۆمییەکە.

ئەوەش هاتووە، تیمەکانی فریاکەوتن ٥٧ کەسیان لەژێر داروپەردووی بیناکەدا دەرهێناوەتەوە.

لەگەڵ ئەوەی چین بەرەوپێشچوونێکیی بەرچاوی لە بواری ئاسایشی پیشەسازیدا بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لەو جۆرە رووداوانە بەتایبەت لە ناوچەکانی نزیک لە شیانگفین لە هەرێمی شانچی کە نزیکەی ٦٣٠ کیلۆمەتر لە باشوری رۆژئاوای پەکینی پایتەختەوە دوورە و شوێنی بنیادنانی ئەو چێشتخانەیەیە، روودەدات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا