بە ڤیدیۆ.. پشیلەیەکی زیرەک منداڵێک لە مردن ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کورتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بلاوبۆوە، کە تیایدا دەردەکەوێت پشیلەیەک ڕێگری لە منداڵێک دەکات، کە دەیەوێت سەرکەوێ بەسەر بالکۆنی ماڵەکەیاندا

ئەو ڤیدیۆیە لە بۆکارامانگا ی کۆڵۆمبیا، تۆمار کراوە تیایدا دەردەکەوێت کە پشیلەیەک بە چنگەکانی هەوڵ دەدات ڕێگە لە منداڵە تەمەن یەکساڵەکەکە بگرێت بەسەر بالکۆنەکەیا سەربکەوێت

بەپێی بڵاوکراوەکان پشیلەکە لە کۆتایدا سەرکەوتوو دەبێت، لە پاراستنی منداڵەکە، ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بینەرێکی زۆری هەبووە، بەشێک لە کۆمێنتەکان پێیان وابوو ئەمە بەڵگەی خۆشەویستی ئاژەڵانە بۆ خاوەنەکانیان، بەشێکیتریش پێیان وابوو ئەم پشیلەیە وەک برا گەورەی ئەو منداڵە وایە و لە مەترسی دەیپارێزێت

لە ساڵی ٢٠١٥ دا، لە شارێکی وڵاتی ڕوسیا پشیلەیەک ژیانی منداڵێکی تازە لە دایک بووی ڕزگارکرد، ڕێگری کرد لەوەی سەرمای بێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا