بەهۆی تۆپبارانی سوپای توركیاوە هاووڵاتییەك برینداربوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی تۆپخانەكانی سوپای توركیا ناوچەی كانێ ماسیان لە سنوری بادینان لە پارێزگای دهۆك تۆپباران كرد.

ئەمڕۆ هەینی تۆپخانەكانی سوپای توركیا ناوچەی كانێ ماسیان لە سنوری بادینان لە پارێزگای دهۆك تۆپبارانكردووە و بەهۆیەوە كەسێك بریندار بووە كە دانیشتووی گوندی هروورێ بووە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو بریندارە بە مەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی كانێ ماسی كراوە.

تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی‌ (CPT) ئەمریكی‌ لە دوایین ئاماردا بڵاویكردەوە كە لە سەرەتای ساڵی2021 وە تاوەكو 9 ی ئابی رابردوو، بەلایەنی كەمەوە 19 هاووڵاتی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بۆردوومانەكانی‌ سوپای‌ توركیاوە برینداربون.

بە پێی ئامارە فەڕمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش 800 گوندی بادینان بەهۆی گرژیی و ئاڵۆزییەكانەوە لە هەرێمی كوردستان چۆڵكراون و دانیشتوانەكانیان ئاوارە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا