پۆڵەتیک پرێس
ناسان بۆلین کەسێکی سەرکێشی فەڕەنسیە توانی دووری 670 مەتر ببڕێت بەسەری پەتێکدا لە بەرزی 70 مەترەوە بەڕۆیشتنی لە بورجی ئیڤڵەوە تا شانۆی چایۆ لە پاریس.
ئەم کردارە نزیکەی 30 خولەکی خایاند و چەندین جار چەپڵەی گەرمی لە لایەن هاوڵاتیانی پاریس و گەشتیارانی بیانی وەرگرتووە، لەساڵی 2017دا بۆلین ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاند بە بڕینی دووری یەک کیلۆمەتر لەناو شارەکەدا بەسەر پەتێکدا.