بەوێنە.. بەهرەدارترین مراوی ببینە

پۆڵەتیک پرێس

مراویەکی بەڕیتانی لە نازناوی بەهرەدارترین باڵندە لەناو کتێبی گینس بۆ ژمارەیی پێوانەیی نزیک دەبێتەوە، دوای ئەوەی زیاتر لە 30 فێڵ و بەهرەی لەژێر چاودێری خاوەنەکەی جۆ نۆکتیز نیشاندا.

مراوی ئیکۆ دەتوانێت بە دەنووکی یاری تۆپی پێ بکات، هەروەها زەنگ و پیانۆش لێبدات، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت لەکاتی ڕۆشتندا بازبداتە ناو باوەشی خاوەنەکی، پەروەرددەکردنی مراویەکە بەوشێوەیە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و ماندوبوونی خاوەنەکەی کە پێشتر کاری ڕاهێنەری سەگی کردووە، توانی نمایشێکی زۆر باش لە بەرامبەر ئەنددامانی لیژنەی گینس بۆ ژمارەی پێوانەی لەجیهاندا پێشکەش بکات، دوای ئەوەی ئیکۆ توانی لەماوەی یەک خولەکدا 11 بەهرەی جیاواز پیشان بدات.

ئیکۆ لەگەڵ دوو سەگی دیکە کە ناویان ریبلی و میرلینە دەتوانن بەیەکەوە سێ بەهرەی نوێ پێشکەش بکەن، جۆ ئەوەشی ڕوونکردەوە پەروەردەکردنی مراوی زۆر جیاوازی نییە لەگەڵ پەروەردەکردنی سەگ، تەنها ئەوەنەبێت مراوی پێویستی بەکاتی پشووی زیاتر هەیە، ئیکۆ لەکاتی نمایشەکدا چەندین بەهرەی جیاوازی پێشکەشکرد و بەردەوام خەڵات دەکرا بەخواردنەکانی وەک بلوبێری، گەنمەشامی شیرین و بازێلا.

بەپێی یاساکانی کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی پێش نمایشەکە پزیشکێکی ئاژەڵانیان بانگکرد بۆئەوەی پێیان بڵێت ئایا مراویەکە توانای ڕوبەڕوبونەوەی ئەو پێشبڕکێیەی هەیە، مراویە بەهرەدارەکە شوێنی تایبەتی لەبەشێکی دەرەوەی ماڵەکە هەیە لەوێ لەگەڵ تەیم دەژی مراویەکی دیکە لە مانگی تشرینی یەکمدا چۆتە ناو ئەو خێزانە، خێزانی جۆ مراوی، دوو سەگ، 12 مریشک، باڵندە و دوو تووتی بەخێودەکەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک