لە عێراق و هەرێم پێشوازی لە خواردەمەنی سوری دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە پردێوە تا دیجلە خواردەمەنیە سورییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاو بوونەتەوە، کاتێک بە شەقامەکانی بەغداد دەڕۆیت ناوەکانی شام سوریا حەلەب دەبینیت، کە ناوی ژمارەیەکی زۆرلە خواردنگە سوریەکانن بە پێی وتەی ئەو هاوڵاتیانەی سەردانیان دەکەن خواردنە سوریەکان جگە لەوەی تامێکی خۆشیان هەیە، تەندروستن و کێش زیاد ناکەن.


بەپێی وتەی ئەو هاووڵاتیە سوریانەش  لە دوای شەڕی سوریا ڕوویان لە ناوچەکانی عێراق و کوردستان کردووە، سەردانکردنی ئەم خواردنەگانە کەش و هەوای سوریایان دەهێنێتەوە یاد.

عەلی عەباس جیهانگیر، بەڕێوبەری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئاوارە سوریەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان نزیکەی٢٣٠٠٠کەسە، کە بەسەر ١٠ کەمپ دا دابەش بوون .

بەپێی وتەی زۆرێک لە خاوەنی خواردنگە سوریەکان، سەرسامن بەو ژمارە زۆری هاوڵاتیانی کورد و عێراقی کە سەردانیان دەکەن و خواردنەکانیان پەسەند دەکەن داواکارییەکی زۆریان لەسەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا