یەکێتی ئەوروپا: ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان هەوڵی گۆڕینی ژیانمان دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتی ئەوروپا یادی 20ساڵەی هێرشەکەی 11ی سێپتێمبەری لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021، یەکێتی ئەوروپا یادی 20سالەی هێرشە تیرۆریستیەکەی 11ی سەپتێمبەری ئەمریکای کردەوە، کە زیاتر لە 3000کەسی تیادا مرد، ئاماژەیان بەوەدا ئەو هێرشە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نۆبەتێکی شۆڕشگێرانەی دیاری کردووە.

جۆزێف بۆرێڵ، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کارو باری سیاسی و دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای بیست ساڵ هێشتا ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا هەن، چالاک و بەهێزن هەوڵی لەناوبردنی ژیانی خەڵک و مرۆڤایەتی دەدەن، دەیانەوێت ژیانمان بگۆڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا