برایەكی راكان جبوری بەتۆمەتی گەندەڵی سزا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك بڕیاری نۆ مانگ زیندانیكردنی بۆ برایەكی راكان جبووری پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك دەركرد.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە شاری كەركوك هەواڵەكەی بۆ پۆڵەتیك پرێس پشت راستكردەوە و رایگەیاند: بەهۆی گەندەڵی و خواردنی پارەی دیوانی پارێزگای كەركووك، تیمێكی ئیدارەی پارێزگاكە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە و لە نێویاندا كوڕ و برایەكی راكان جبووری بوون.

بەپێی دەرەنجامی لێكۆڵینەوەكە هەریەك لە عەلی سەعید جبووری، برای راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و قاسم ئیبراهیم، بەرپرسی بەشی پلاندانان لە ئیدارەی كەركووك و ریاز ئەحمەد تاهیر و ئیبراهیم خەلیفە بەپێی ماددەی 331 لە یاسای سزادانی عێراقی، بە نۆ مانگ زیندانیكردن بۆ هەریەكێكیان سزا دران و دەبێت نۆ مانگ زیندانی بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا