باڵیۆزی ئەمریکا: لە ئەرکەکانی خۆم لە عێراق بەردەوام دەبم

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کشانەوەی نیوەی ژمارەی دیبلۆماتکارانی ئەمریکا لە عێراق، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە بە‌غدا رایگەیاند، بە پاڵپشتی تیمی سەرەکی دیبلۆماتکار و راوێژکارە ئەمریکییەکانی سوپای عێراق، لە ئەرکە ئاساییەکانی خۆم لە باڵیۆزخانە بەردەوام دەبم.

نوسینگەی راگەیاندنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق جەختی لەوە کردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بە بەردەوامی گۆڕانکاری لە بوونی دیبلۆماتکار و باڵیۆزخانە و کونسوڵگەکانی ئەمریکا دەکات لە تەواوی جیهان بەجۆرێک لەگەڵ ئەرکی دیبلۆماسی خۆی و ژینگەی ئەمنی ئەو وڵاتانەدا بگونجێت.

ماتیۆ تۆلەر باسی لەوەش کرد، ئێمە باس لە وەردەکاری گۆڕانکارییەکان ناکەین، بەڵام جەخت لە هاوبەشی بەهێزی دیبلۆماسیمان لەگەڵ عێراقدا دەکەینەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پارێزراوی فەرمانبەرانی ئەمریکا و هاوڵاتیانی وڵاتەکە و ئاسایشی بنکەکانمان لە پێشینەی ئەرکەکانمانە.

لەماوەی رابردوودا، بە هۆکاری ئەمنی ئیدارەی ئەمریکا بڕیاریدا بە کشانەوەی نیوەی دیبلۆماتکارەکانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا