پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سازش و ناڕوونی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له پرسی شه‌نگال هه‌یه.
هاوپه‌یمانی نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هه‌ڵوێستی عه‌بادی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عێراق بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تیایدا عه‌بادی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و هه‌وڵه‌كانی ڕێككه‌وتنیان ده‌ڵێت “له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی ئێستای عێراق نیه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم”.
عه‌بادی ده‌شڵێت “ڕێككه‌وتنی شه‌نگال ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه، ناڕوونی و سازش له‌نێو ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ش نابێته هۆی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی ڕون و پته‌و له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و دوژمنی كورد نییه و ده‌ڵێت “من دوژمنی كورد نیم، له‌گه‌ڵ خه‌بات و داخوازییه مێژووییه‌كه‌یاندام، ته‌نیا ئه‌ركی ده‌ستووری خۆم كه پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كێتی ده‌وڵه‌ته به‌جێهێناوه”.
ڕۆژی 9ی ئه‌م مانگه هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال ڕێككه‌وتن.