سەرۆككۆماری توركیا و سەرۆكی ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا كۆبوونەوەیەكی داخراویان ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، پێشوازی كرد لە چارلز میشێل سەرۆكی ئەنجومەنی یەكێتیی ئەورووپا.

دیدارەكە لە ناوەندی كۆنگرەی IFEMA سازكرا كە لووتكەی ناتۆی تێدا بەڕێوەدەچێت، بە داخراوی بەڕووی راگەیاندنەكاندا بەڕێوەچوو.

لەو دیدارەدا هەریەك لە وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو و سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، فەخرەددین ئاڵتون و سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی توركیا (میت)، هاكان فیدان و پەرلەمانتاری ریزی ئاك پارتی و سەرۆكی گرووپی تورك لە كۆمەڵەی پەرلەمانتارانی ناتۆ، عوسمان ئاشكن ئامادە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا