نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە، لەدوای ئەوەی وەبەرهێنەران پەنایان بردەبەر چەند رێککەوتنێک پاش ئەو زیانانەی ماوەی رابردوو بەر داواکارییەکانی سوتەمەنی کەوت لە جیهاندا.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کێشە لەسەر داواکارییەکانی سوتەمەنی زیادبوو کاتێک کۆمەڵەی نەوتی حکومی ئارامکۆی سعودیە کڕیارەکانی ئاگادارکردەوە لەوەی نرخی فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا