لە 10 رۆژی رەمەزاندا چەندین شوێن لە سلێمانی سزادراون

پۆڵەتیك پرێس

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رەەزاندا ، هاوشێوەی مانگەكانی دیكەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت بەردەوام سەردانی شوێنە جیاوازەكانیان كردووە و سەرپێچیكارانیان سزاداوە.

ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دە رۆژی رابردووی مانگی رەمەزاندا، دوو هەزار و ٨١٤ سەردانیان ئەنجامداوە، لەو ژمارەیەش ٢١١ سەرپێچی تۆمار کراوە وسەدوو ٤٥ ئاگاداركردنەوەیان بۆ ئەو شوێنانە كردووە كە لیژنەكانیان سەردانی كردوون و ٣٤ شوێنیشیان داخستووە، پێنج شوێنیان دراون بەدادگا.

وتیشی، هەر لەو ماوەیەدا ٣٤ تۆن خۆراک و شلەمەنی خراپ و بەسەرچوو لەناوبراون و بڕی ١٥ ملیۆن و ٦٢٥ هەزار دیناریش سزایان بۆسەرپێچیكاران كردووە.

راشیگەیاند، بەوشێوە گشتییەی كە بۆ رێکاری خۆپارێزی و سەلامەتی تەندروستی دانراوە زۆرینەی شوێنەکان پابەندی رێنمایی و رێکارەکانی تەندروستی بوون .

قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، دانانی شلەمەنییەكان بەتایبەتی ئاو لەبەر تیشكی خۆر زیانی گەورەی تەندروستی بۆسەر هاوڵاتیان دەبێت بۆیە پێویستە ماركێت و شوێنەگشتییەكان ئەو كارە نەكەن و پابەندی رێنماییەكان بن چونكە لە سەر ئەو بابەتە چەندین شوێن سزادراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا