ئەنتۆنی بلینكن: دۆخی كابول مەترسیدارە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوێنێ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا وریایی لە مەترسیداری دۆخەكە و ئەگەری هێرشی خۆكوژی بۆ سەر فڕۆكەخانەی كابول دا، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاش، دۆخی كابولی بە مەترسیدار وەسف دەكات.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە دیدارێكی تۆڕی هەواڵی “ئەی بی سی” ئەمەریكی رایگەیاندووە، ئەمەریكا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ بردنەدەرەوەی ئەمەریكییەكان لە ئەفغانستان و دەشڵێت لەئێستادا 300 ئەمەریكی لەئەفغانستان هەن و هەوڵی گەیاندنیان بە فڕۆكەخانە و بردنەدەرەوەیان دەدەین.

راشیگەیاندووە، بەرپرسانی تالیبان رازی بوون بە رێگەدان بەهەر ئەمەریكییەك كە دەیەوێ لە كابول بڕوات، باسی لەوەشكردووە پێشبینیش دەكەن دوای 31ی ئەم مانگە رێگەیان پێ بدرێت ئەمەرییەكییەكان ببەنە دەرەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا ئەفغانستان لە مەترسیدارترین دۆخدایە بۆیە ئەوان هەوڵی پاراستنی گیانی خەڵكەكەی دەدەن، هەرچەندە مەترسییەكە گەورەیە و ئەگەری روودانی هێرش لە كابول هەیە.

دوێنێ 28ى ئابى 2021، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداریدا بەوەی زانیاری پێدراوە كە لە ماوەی 24 بۆ 36 كاتژمێری داهاتوو ئەگەری هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی كابول هەیە، هاوكات ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمەریكا ئۆتۆمبێلێكی خۆكوژی لە نزیك فڕۆكەخانەی كابول كردە ئامانج، دوای پووچەڵكردنەوەی ئەو هەوڵە خۆكوژییە، جیك سۆلیفان، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەمەریكا توانای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریان لە ئەفغانستان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا