تاڵیبان دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی ئاسایی بكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسانی باڵای ئەفغانستان لەگەڵ نێردەی تایبەتی بەریتانیا كۆبوونەوە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش ئاشكرایكرد، لە گەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆ لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانە مرۆییەكان، كراوە.

مەلا خەیروڵا خواه، وەزیری راگەیاندنی حكومەتی تاڵیبان رایگەیاند، مەلا عەبدولغەنی برادەر، سەرۆك وەزیرانی ئەفغانستان بە وەكالەت و عەبدولسەلام حەنەفی، چاویان كەوتووە بە سایمۆن گاس، نێردەی تایبەتی حكومەتی بەریتانیا.

راشیگەیاند، لە دیدارەكەدا مەلا برادەر جەختیكردەوە كە حكومەتەكەی پابەندە بە پەیوەندییەكی باش لەگەڵ بەریتانیا و وڵاتانی دیكەی جیهان.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش بڵاویكردەوە، لە گەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆ لەبارەی چارەسەركردنی قەیرانە مرۆییەكان، كراوە.

راشیگەیاند، بەریتانیا هیوای خواستووە كە ئەفغانستان نەبێتە پێگەیەك بۆ داڵدەدانی تیرۆریستان، داواش كراوە بەردەوام سەقامگیری و ئاسایشی تێدا بەرقەرار بێت.

كۆبوونەوەی بەرپرسێكی باڵای حكومەتی بەریتانیا بە یەكەم كۆبوونەوەی بەریتانیا لەگەڵ تاڵیبان دادەنرێت لەدوای جێهێشتنی هێزە بیانییەكان لە ئەفغانستان.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئێستا ئەفغانستان بە “قەیرانێكی قووڵی” خۆراك، دارایی و تیرۆردا تێپەڕدەبێت و نەتەوە یەكگرتووەكان داوا دەكات هاوكاریی بەپەلە بگەیێنرێتە ئەفغانستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا