بایدن وادەی كۆتایهاتنی ئەركە سەربازیەكانی ئەمریكای لە ئەفغانستان ئاشكرا كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: ئەركی سەربازی ئەمەریكا لە ئەفغانستان لە 31 ی مانگی هەشت كۆتایی پێدێت و وتی، ئەمەریكا هەوڵ دەدات كۆتایی بە شەڕی نزیكەی 20 ساڵەی لە ئەفغانستان بهێنێت.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی پێنجشەممە پاش كۆبونەوەی خۆی و جێگری سەرۆك كامڵا هێرس لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی نیشتمانی لەسەر كشانەوەی ئەمەریكا لە ئەفغانستان، لە كۆشكی سپی لێدوانێكی دا و تیایدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

بایدن وتی: ئێمە نەچووینە ئەفغانستان بۆ دروستكردنی وڵات، پێویستە ڕێبەرانی ئەفغانی پێكەوە یەكبگرن و بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێن.

بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوخۆی ئەفغانستان و لەسەر ئاستی جیهان كاردانەوەی جیاجیای لێكەوتەوە، لەوبارەیەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەمریكا بەكشانەوەی هێزەكانی لە ئەفغانستان، دانی بە شكستی خۆیدا نا، لە ئەفغانستان لەژێر رۆشنایی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، مەترسی هێرشە تیرۆرستییەكان تابێت زیاددەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا